بازاڕ و پیشەسازی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-23-23:42:00 - کۆدی بابەت: 3609
بازاڕ و پیشەسازی

ناوه‌ڕۆك

بازاڕ

بازاڕ پێناسە دەکرێت کە شوێنێکە بۆ کڕین و فرۆشتنی کەرەستەی سەرەتایی و کەرەستەی نیوە دروستکراو و بەروبوومی ئامادە کراو. لێرەشدا مەبەست لە بازاڕ یان کۆمەڵگەی مرۆڤە یاخود پیشەسازییە کە بەروبوومی نیوە دروستکراو یاخود بەروبوومی لابەلایی دروست دەکات یاخود ئەو پاشماوەیەی لە کرداری بەرهەمهێنانی سەرەکی دەمێنێتەوە

جۆرەكانی بازاڕ

  • ناوخۆیی
  • هەرێمی
  • دەوڵەتی
  • جیهانی

ساغکردنەوە و دابەشکردنی بەرهەم گۆشەیەکی سەرەکییە لە کرداری بەرهەمهێناندا. بەڵکو دادەنرێت بە گرنگترین بنەمای پیشەسازی و بەردەوامی کرداری بەرهەمهێنان. لەوانەشە بەروبوومی کارگەکان دووچاری کەڵەکە بوون و بێ بازاڕی بێت و لە بەرهەمهێنانیش بکەوێت ئەگەر بەردەوام شمەکەکان بازاڕی نەبێت. لەبەر ئەوە دەبێت گواستنەوەیەکی مسۆگەر هەبێت، چونکە بازاڕ گەرمی لە چەمکیدا واتە گشت کردارەکانی بازرگانی دەگرێتەوە کە شمەک و کارگوزاری ئاڕاستە دەکات لە جموجۆڵیدا لە بەرهەمهێنەوە بۆ بەکاربەر.

لێکۆڵینەوە لە بازآڕ

دوو لایەنی سەرەکی دەگرێتەوە، یەکێکیان فراوانییەتی، واتە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەوانەیە ئەو شمەکە یاخود ئەو شمەکەی خراوەتە ڕوو بیکڕن. ئەوی تریشیان توانای کڕینە کە بەستراوە بە ڕادەی ژیانەوە. تەنها ژمارە بۆ خۆی ئەوە دیاری ناکات بازاڕە کە قەبارەی چەندە و چەند شمەک و بەر و بووم دەگرێت، لەوانەیە دوو شار ژمارەی دانیشتوانیان یەکسان بێت بەڵام دوو بازاڕی یەکسان پێک ناهێنن، بازآڕی (دەکا) لە بەنگلادیش بێگومان تەسکترە لە بازاڕی لەندەن هەرچەندە ژمارەی دانیشتوانیان لە یەکەوە نزیکە، بازاڕیش وەک هۆیەک دادەنرێت بە ڕەگەزێکی سەرەکی لەو ڕەگەزانەی پیشەسازی جێگیر دەکەن بە تایبەتی بۆ ئەو پیشەسازییانەی کە تێچوونی گواستنەوەی بەرهەمەکانی بۆ بازآڕ ڕێژەیەکی بەرز پێک دەهێنێت لە سەرجەمی تێچوونەکانیدا. چونکە ئەگەر تێچوونی گواستنەوەی بەرهەم بۆ بەکاربەرەکان زۆرتر بێت لە تێچوونی گواستنەوەی خاوەکان بۆ کارگەکان. ئا لەم بارەدا باشتر وایە کارگەکان لە نزیک بەکاربەرەوە دابمەزرێت، ئایا بەکاربەرەکە کۆمەڵگەی مرۆیی یاخود پیشەسازی بێت.

كۆمەڵەی پیشەسازییەكان

بە شێوەیەکی گشتی دەتوانرێت ئەو پیشەسازییانەی پەیوەندییەکی بەهێز نیشان دەدات بە بازاڕەوە بکرێن بەم کۆمەڵانەی خوارەوە.

  1. ئەو پیشەسازیانەی بەرهەمەکانیان زوو لەناو دەچن پاش دروستکردنی وەک پیشەسازی بەروبوومی شیرەمەنی و سەهۆڵ، هەروەها ئەو پیشەسازیانەی کە پێویستە بۆ بەرهەکەیان بە تازەیی و خێرایی دابەش بکرێت و بگاتە بەکاربەر وەک پیشەسازی نان.
  2. ئەو پیشەسازیانەی بەرهەکەیان زۆر دەشکێ لە گواستنەوەدا بە تایبەتی بۆ شوێنی دوور، وەک پیشەسازیی شووشە و ئەو بەرهەمانەی لە شووشە دروستدەکرێن و هەروەها گڵێنە سازی. ئەم پیشەسازیانە پێویستی بەداگرتنەوە یان پێچانەوەیەکی تایبەتی هەیە کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی و زیاد بوونی تێچوونی گواستنەوەشی. لەبەر ئەوە باشتر وایە ئەم پیشەسازیانە لای بازاڕ یان نزیکییەوە دابمەزرێت. 
  3. ئەو پیشەسازییانەی بەرهەمەکەی لەو شمەکانەوە پێک هاتووە کە قەبارەی گەورەیە و هەرزان بەهایە وەک پیشەسازی خشت و پیشەسازی گەچ و پیشەسازی کەلوپەلی نرخ هەرزان، ئەمانەش لە نزیک بازاڕەوە جێگیر دەبن بۆ ئەوەی کرێی زۆر نەدەن گواستنەوەی بەرهەمەکانیان کە هەرزانە.
  4. ئەو پیشەسازیانەی کرێکاری زۆری پێویستە. گشت ئەو ناوچانەی دانیشتوانی زۆرە دەگونجێت ببێتە مەڵبەندی جێگر بوونی ئەم جۆرە پیشەسازیانە، چونکە دانیشتوان لێرەدا دوو دەور دەبینێت بۆ ئەو پیشەسازییەی، لە لایەکەوە چەند کرێکاری پێویست بێت دەیدات بە پیشەسازییەکە و هەروەها دەبێتە بازاڕیش بۆ بەکاربردنی بەرهەمەکە. ئەم پیشەسازیانە وەک پیشەسازی یاری منداڵان و پیشەسازی کەلوپەلی ئارایشت و پیشەسازی کەلوپەلی کارەبایی سووک و پیشەسازی جل و بەرگ.
  5. ئەو پیشەسازیانەی پێویستی بە کەرەستەی سەرەتایی هەیە بە ئەندازەیەکی کەم. گشت ئەو پیشەسازیانەی پێویستی بە ئەندازەیەکی کەمی کەرەستەی سەرەتایی هەیە و دەشتوانرێت بە ئاسانی بگوێزرێتەوە بە تێچوونێکی گواستنەوەی هەرزان کە بەند نییە بە شوێنێکی تایبەتییەوە بەرەو بازاڕ دەکێشێت، وەک پیشەسازی پلاستیک و پیشەسازی کەلوپەلی کارەبایی و ئامێری میکانیکی سووک.
  6. ئەو پیشەسازیانەی لە کێش و قەبارەی ئەو کەرەستە سەرەتاییانەی بەکار هێنراون تێیدا زیاد دەکات. وەک پیشەسازی خواردنەوە گازییەکان و ساردەمەنی.
    ئەوەش وەک پیشەسازی یەکخستنی پارچەی ئۆتۆمبێل و سەهۆڵبەندان. ئۆتۆمبێل قەبارەکەی ٦-١٥ ئەوەندەی قەبارەی ئەو ئامێر و کەلوپەلەیە کە لێی دروستدەکرێت.
  7. ئەو پیشەسازیانەی کە ڕآستە و خۆ پەیوەندی کردن بە خەڵکییەوە پێویستە بۆی، چونکە زانینی ئارەزووی بەکاربەران پێویستە بۆ هەندێک پیشەسازی وەک پیشەسازی جل و بەرگی ئامادەکراو، پێڵاو، خشڵ، هەروەها مۆبیلیات.
  8. ئەو پیشەسازیانەی کەرەستە سەرەتاییەکەی و بەرهەمەکەشی دووچاری لەناوچوون نابێت لە گواستنەوەدا هەروەها کێش و قەبارەی ئەم بەرهەمانە لە کێش و قەبارەی ئەو کەرەستە سەرەتاییانەی لە دروستکردنیدا بەکار هێنراوە ناگۆڕێت وەک پیشەسازی چنین.
  9. پیشەسازی کارگوزاری وەک پیشەسازی ئۆتۆمبێل یاخود پاڵاوتنی ئاو یان دروستکردنی کارەبا.
  10. ئەو پیشەسازیانە خزمەتی پیشەسازییەکانی تر دەکەن، یاخود ئەو پیشانەی بازاڕی بۆ تەرخان دەبێت. 
    وەک پیشەسازی چنین کە پیشەسازی ڕستن ڕادەکێشێ، وە پیشەسازی کەلوپەلی کارەبایی کە پیشەسازی کارتۆن ڕادەکێشێت.


سەرچاوەکان



4066 بینین